لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە 26 تۆن ئاوە تەماتە گەرێندرایەوە بۆ ئێران
بەپێی راگەیاندراوێکی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكهوتی 2020/4/22، بڕی 26 تۆن و 100 کیلۆگرام، ئاوە تەماتە لە لایەن بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران و هۆبەی نموونەی خۆراک و کۆمپانیای نیوستاندارد پشکنینی بۆی ئەنجام درا، بەڵام لە پشكنیندا دەرنەچوو.
روونیشکراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ ڕێنمایی تەندروستی عێراقی ناگونجێت، بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا ئاوتەماتەکە گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.
باسنیوز
