دیندار زێباری: کەمپی مەخموور بۆ مەبەستی سەربازی و سیاسی بەکار دەهێندرێت
د. دیندار زێباری، بەرپرسی لێژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "زیاتر له 11 هه‌زار دانیشتووی كه‌مپی مه‌خموور هه‌ن، له ساڵی 2003 به‌دواوه ئه‌م كه‌مپه زیاتر چاوی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره، چونكه وه‌ك كه‌مپێكی نیمچه سه‌ربازی بۆ راهێنانی سه‌ربازی و هاتوچۆی رێكخستنی حزبێك په‌ره‌ی سه‌ندووه و زیاتر له سیمایه‌كی مه‌ده‌نی، سیمایه‌كی سه‌ربازی به‌خۆیەوە بینیوە“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2005ەوە هەوڵیداوە سیمایەکی شارستانی بە کەمپەکە بدات، بەتایبەتیش لەو ساڵانەی کە لە مەخمووردا هەبوونێکی راستەقینەی هەبووە. گوتیشی: "به‌داخه‌وه حزبێك له‌ناو كه‌مپی مەخموور بە کاری نیمچه سه‌ربازی و هه‌واڵگری، ژیانی ئاسایی لە خەڵکی سڤیلی كهمپهكە تێكداوه، تائێستاش به‌رده‌وامه و ئێمه زۆر هه‌وڵمانداوه ئه‌م كه‌مپه پارێزراوبێت و هه‌وڵمان داوه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگەی نێودەوڵەتی، هاوكاریی كه‌مپه‌كه بكه‌ین و نه‌هێڵدرێت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تێدا بێت".
باسیشی لەوە کرد کە دوای شەڕی داعش، ئه‌و كه‌مپه سرووشتێکی سه‌ربازی بەسەردا دراوە، حكوومه‌ت لە ئیدارەی کەمپەکەدا بەرپرسیار نییە، تەنانەت حکوومەتی مووسڵیش کە لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە کەمپەکە کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی سەربازیی عێراقی، ”نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكات“. گوتیشی: ”داوامان له رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و حكوومه‌تی نه‌ینه‌وا كردووە، ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه بكه‌ن تا نه‌بێته کەمپێکی سه‌ربازی و به‌هانه نه‌داته وڵاتانی دراوسێ بۆ هێرشكردن“.
دیندار زێباری بە ڕاشکاوانە دەڵێت کە نزیکەی 41 کەمپ لە کوردستان هەن، ”هیچ كه‌مپێكمان نییه وه‌ك كه‌مپی مه‌خموور به‌كار هێنرابێت بۆ مه‌رامی سیاسی و جووڵه‌ی سه‌ربازی و به‌كارهێنانی منداڵ بۆ مه‌رامی سیاسی و توندڕه‌وی و زۆرێك له خانمان و منداڵانی ئه‌م كه‌مپه، بەکار دەهێندرێت، خه‌ریكه كه‌مپه‌كه ده‌بێته گرووپێکی سیاسی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش بەم شێوەیە کاری تێدا ناکەن“.
باس‌نیوز
