بەرنامەی کاری پەرلەمان ئاشکرا دەکرى
لەمبارەوە بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان رای دەگەیەنێت رۆژی دووشەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆەژە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان و خوێندنەوەی سێیەم بۆ پرۆژە یاسای ڕیکلامی بازرگانی دەکرێت و لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازیش دەڵێت خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت.
جەلال محمەد ئەمین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند: "ئەوەی تا ئێستا رێککەوتنی لەسەر کراوە، رۆژی دووشەممە پەرلەمان خوێندنەوەی سێیەم بۆ پێشنیازی یاسای ریکلامی بازرگانی دەکات، واتە پەسەندی دەکات."
بڕیاریشە لەو کۆبوونەوەیەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان بکرێتت.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ئاشکرا کرد لە هەر لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی دەکرێت.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پرۆژەکە دەخاتە بەرنامەی کارەوە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکات.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی پرۆژەیاسای چاکاسازیی ڕەوانەی پەرلەمان کرد و بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا خوێندنەوەی بۆ بکرێت.
لەمبارەوە هاوکات ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (10)ی ئاساییی رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 2019/12/16ی پەرلەمانی راگه‌یاند، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌پێی حوكمی ماده‌ى (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (18) و برگه‌كانى (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (10)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كات (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 2019/12/16 به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای (چاكسازی له خانه‌نشینى و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى تر) به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (چواره‌م)ى ماده‌ى (80)و ماده‌ى (81)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى ماده‌ى (83) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (رێكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (90 و 91 و 93 و 96 و 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌یاسای (ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (87 و 88 و 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان.
باسنيوز
