کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد
کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 4-12-3019، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد.
کۆبوونەوەکە، کۆبوونەوەی ژمارە 8ـی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی یەکەمە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و تێیدا چوار پرۆژەیاسا و بیرۆکە تاوتوێ دەکرێن.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:
- هەموارکردن پرۆژەیاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان، کە دوای پەسەندکردنی لە پەرلەمان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک تێبینی لەسەر یاساکە هەبوو، بۆیە واژۆی نەکرد و گەڕاندییەوە پەرلەمان.
- پرۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان
- پرۆژەیاسای رێکلامی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان
- خستنەڕووی بیرۆکەی پەرلەمانتار لەنجە ئیبراهیم لەبارەی بەرزڕاگرتنی رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان.
باسنيوز
