ئومێد سەباح: لەگەڵ بەغدا گەیشتینە رێککەوتن

ئومێد سەباح: لەگەڵ بەغدا گەیشتینە رێککەوتن
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، وەك شاندی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق رێككەوتوون.

ئومێد سەباح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئێمە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق رێككەوتووین، بەڵام دەبێ رێككەوتنەكە بچێتە لای سەرۆك وەزیران و لەوێشەوە بچێتە پەرلەمان، چاوەڕێی دەرئەنجامەكان دەكەین".

گوتیشی: "ئەو تیمەی كە وەك شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدامان كرد، بڕیارە لەبارەی دانووستانەكان، كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی ئەنجامبدەین".





K24
Top