مەزڵووم عەبدی: تا ئێستا به‌هۆی هێرشی توركیاوە 205 هاووڵاتی شه‌هید بوون
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رای ده‌گه‌یه‌نێت تا ئێستا بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە 205 هاووڵاتی شەهید بوون و لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ تره‌مپ به‌ڵێنی داوه سزای توركیا بدات.
مه‌زڵووم كۆبانێ، لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی تەلەفزیۆنی (روناھی) گوتیشی: "ئه‌مریكا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كرد و پارێزگاری له هاوپه‌یمانه‌كه‌ی نه‌كرد و ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی له‌گه‌ڵ توركیا تێك نه‌چێت ئه‌م كاره‌ی كردووه".
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاماژەی بەوەش داوە "هاوپه‌یمانیی شه‌ڕی داعش به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌وان به هۆی پاراستنی هاووڵاتییانه‌وه شه‌ڕی داعشیان راگرتووه".
جه‌ختیشی كره‌وه: "تا ئێستا به‌هۆی هێرشی توركیا 205 هاووڵاتی شه‌هید بوون و دووپاتیشی كرده‌وه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رژێم نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی هه‌بووه، ته‌نیا لێكتێگه‌یشتن بووه و ئێمە دەستكەوتەكانمان دەپارێزین".
مەزڵووم، ئاماژەی بەوەش کردووە: "دوو ھێز دەتوانن ھێرشەكەی توركیا بوەستێنن ئەویش ئەمریكا و رووسیان، ئەمریكا لە سنوورەكە كشاوەتەوە و ئێستا رووسیا ماوەتەوە كە ھاوپەیمانی رژێمی سووریایە".
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا دەڵێت: "ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا نه‌چنه به‌ره‌كانی شه‌ڕ و سنوورەکانی سووریا و تورکیا، ئه‌وا ئه‌وان رێگه‌یان پێناده‌ن بچنه ئه‌و ناوچانه‌ی كه شه‌ڕی تێدا نییه".
باسنيوز
