هێرشێکی کوشندەی حوسییەکان لە باشووری بەندەری حودەیدە
میلیشیا حوسییەکانی یەمەن لە یەکێک لە توندترین تێکهەڵچوونەکانی ساڵانی ڕابردوو لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی یەمەن، ١٦ هێزی حکومەتی یەمەنیان لە باشووری بەندەری حودەیدە کوشت.
دوو سەرچاوەی پزیشکی ڕایانگەیاندووە، نەخۆشخانەکانی ناوچەی کەناراوی دەریای سوور پێشوازییان لە 16 هێزی حکومەت و 22 بریندار کردووە.
پێشتر ئەفسەرێکی هێزە حکومییەکان لە ناوچەی جەبەل دێباس لە شاری هایس ژمارەی کوژراوانی سەرەتایی بە ١٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش ٢٣ کەسی راگەیاندبوو، بە گوتەی بەرپرسێکی سەربازی، حوسییەکان سەرەتا بە قەناس بەدەست هێرشیان کردووە و زۆربەی قوربانییەکانیش بەهۆی تەقەی قەناس بەدەستەکانەوە بووە؛ پاشان هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هاوەنیان ئەنجامدا.
گوڵان: سەردار خەلیل
