عێراق 64 منداڵی دیکەی داعش دەنێرێتەوە ئۆزبەکستان

عێراق 64 منداڵی دیکەی داعش دەنێرێتەوە ئۆزبەکستان
عێراق 64 منداڵی دیکەی چەکدارانیرێکخراوی تیرۆریستی داعش، دەنێرێتەوە ئۆزبەکستان.

ئەمڕۆ سێشەممە 15-10-2019، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو منداڵانە بە هەماهەنگیی وەزارەتی داد، ئەنجومەنی دادوەری، هێزە ئەمنییەکان و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونسێف)، نێردراونەتەوە ئۆزبەکستان.

بە ناردنەوەی ئەو 64 منداڵە، ژمارەی منداڵانی ئۆزبەکی، کە حکوومەتی عێراق ناردوونییەوە بۆ وڵاتەکەیان، گەیشتە 537 منداڵ.

ئەو منداڵانە لەگەڵ داک و باوکیان گەیشتبوونە ناو داعش و باوکیان چەکداری ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بوون، کە بەشێکیان لە شەڕەکاندا کوژران و بەشێکیشیان دوای دەستگیرکردنیان لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە، بە زیندانی هەتا هەتایی، سزا دراون.













باسنيوز
Top