له هه‌ولێر كه‌سێك بەهۆى ڕووداوێكی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند: ”سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشه‌ممه 14/10/2019، لەسەر شەقامی 120 مەتری و لەنزیك شوقەكانی نەورۆز ستی و شەقامی بنەسڵاوەی كۆن، ئۆتۆمبێلێك خۆى به كه‌سێكدا كێشا و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ست دا“.
گوتیشی: ” ڕووداوەكە بەهۆی تیژڕۆییەوە ڕووی داوە، كەسەكە بەتەمەنە كە ئۆتۆمبێلەكە لێی داوە قاچی پەڕیوە و ڕاستەوخۆ گیانی لەدەست داوە“.
باس‌نیوز
