کۆبوونەوەی حکوومەت و پەرلەمان لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی ئەنجام نەدرا

کۆبوونەوەی حکوومەت و پەرلەمان لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی ئەنجام نەدرا
بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی١٠ی٢٠٩٩ لایەنە سیاسییەکان تێبیتی و پێشنیازی خۆیان لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی بگەڕێننەوە بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڵام بەشێک لە فراکسیۆنەکان داوای درێژکردنەوەی وادەیان لە حکوومەت کردووە.

بەپێی زانیارییەکان چەند فراکسیۆنێک داوایان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە کاتی زیاتریان پێ بدات بۆ ئەوەی تێبینی و پێشنیازی خۆیان لەسەر پرۆژە یاساکە بنووسن و دواتر بیگەڕێننەوە بۆ حکوومەت ،بەڵام تا ئێستا کاتی گەڕانەوەی پێشنیاز و تێبینی و کۆبوونەوەی پەرلەمان و حکوومەت دیاری نەکراوە".

ھەفتەی رابردوو حکوومەت و پەرلەمان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و ماوەی ٧ رۆژ بۆ لایەنەکان دیاری کرا کە پێشنیاز و تێبینییان لەسەر پرۆژە یاساکە بگەڕێننەوە بۆ حکوومەت و رۆژێک پێش کۆبوونەوەکە بەشێک لە فراکسیۆنەکان داوای کاتی زیاتریان لە حکوومەت کردووە تا خۆیان بۆ رێککەوتن لە پرۆژەکە ئامادە بکەن".









باسنیوز
Top