پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دۆخی رۆژئاوا کۆ دەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دۆخی رۆژئاوا کۆ دەبێتەوە
بریارە ئەم هەفتەیە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستانەوە کۆ ببێتەوە.

بەپێ زانیارییەکان بریارە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 15ی 10ی 2019، پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان کۆببێتەوە.

کۆبوونەوەکە لەسەر داواکاری زۆربەی فراکسیۆنەکان بووە و کە تێیدا داوا کراوە پەرلەمان لە کۆبوونەوەیەکدا دۆخی رۆژئاوای کوردستان تاوتوێ بکات.

پێشتر لە راگەیەنراوێکدا پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیای بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کرد و داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کار بکات بۆ راگرتنی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.







باسنیوز
Top