سەرۆكی باكووری قوبرس دژی هێرشەكەی توركیایە
ئاكنجی لە پێگەی خۆی لە تویتەر هەڵوێستی وڵاتەكەی لەبارەی هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوا راگەیاند و دەنووسێت: "ماوەی ١٠ ساڵ دەبێت خاكی سووریا تێر بووە لە شەڕ، دە ساڵە ئەو وڵاتە خوێنی لێ دەچۆرێت، بۆیە ئەگەر هەروا شەڕ بەردەوام بێت، ئەستەمە بتوانن بگەنە ئاشتی و بەم شێوەیەی ئێستاش هەرگیز ئاشتی بەرپا نابێت. بۆیە پێویستە بۆ ئارامی و خۆشگوزەرانی توركیا، دایالۆك لە نێوان تورك و كورد و عەرەبدا دروست ببێت".
ئەم بۆچوونەی ئاكنجی فوئاد ئۆكتای جێگری سەرۆك كۆماری توركیای تووڕە كردوە، بۆیە لە پێگەی خۆی لە تویتەر دەنووسێت: "ئیدانەی ئەو لێدوانەی دەكەم، دیارە ئاكنجی چاوی نابینێت ئاشتی لەگەڵ یەپەگەی تیرۆریستدا ناكرێت".
لە بەرانبەردا عومەر چەلیك گوتەبێژی ئاكەپە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئەم لێدوانەی ئاكنجی لەكەیەكی رەشی گەورەیە. دەبێت ئەو رێز لەو شەهیدانەی قوبرس بگرێت كە ئێستا هیسك و بریسكیان لەو وڵاتەدا هەیە و بەرامبەر بە تیرۆر شەڕیان كردووە".
باسنيوز
