لە كفری فەرمانبەران و قوتابیان پشتگیریی خۆیان بۆ رۆژئاوای کوردستان راگەیاند
رەحیم كەریم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای كفری رایگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە 13/ 10/ 2019 وەك فەمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری كفری و قوتابیانی ئامادەیی گەشتوگوزاری كفری وەك رێزێك بۆ قوربانیانی كوردانی رۆژئاوا كە بەدەستی سوپای توركیا شەهید كراون وەك ماتەمینێك چەند حولەكێك بەپێوە وەستاین".
گوتیشی: "هاوكات زۆربەی قوتابیان بە ئاڵای کوردستانەوە ئیدانەی لەشكركێشیی توركیایان كرد بۆسەر رۆژئاوای كوردستان".
باسنیوز
