گرووپى مۆسیقاى ژنانى كرماشان بانگهێشتنامه‌ى كه‌ناڵێكى توركى ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه
به‌پێى هه‌واڵى ماڵپه‌ڕى (كوردپا)، گرووپى مۆسیقاى ژنانى كرماشان به‌ناوى (گلاریس)، وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان، بانگهێشتنامه‌ى كه‌ناڵى (TRT)ى توركییان بۆ به‌شداریكردن له به‌رنامه‌یه‌كدا، ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
گرووپى مۆسیقاى ژنانى كرماشان به‌ناوى (گلاریس) له ساڵى 2017دا لە شاری کرماشان‌دا دامەزراوە و لە بواری مۆسیقای فۆلکلۆر و كولتوورى چالاکییان هەیە، تا ئێستا چەندین کۆنسێرتیان لە سلێمانی، کفری، كرماشان چوار مەحاڵ و بەختیاری ساز كردووه.
باسنيوز
