جەماوەری کۆیە لە ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا بەردەوامن

جەماوەری کۆیە لە ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا بەردەوامن
پێشنیوەڕۆی ئەمڕو یەکشەممە 13_10_2019 بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ سکوڵی پزیشکیی زانکوی کۆیە، لەدژی لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و پشتیوانیی خەڵی خۆرئاوای کوردستان، گردبوونەوەیەکیان ساز ‌کرد.

هاوکار عەلی گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ڕایگەیاند: "کاژمێر ۱۱ی پێشنیوەڕوی ئەمڕۆ یەکشەممە تەندروستیی کۆیە و سکوڵی پزیشکیی زانکۆی کۆیە پشتیوان و هاوخەمیی خۆمان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی کە تێیدا بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی کۆیە دکتۆر کامەڕان و دکتور دەوەن حەوێزی سەرۆکی سکوڵی پزیشکیی زانکۆی کۆیە و گشت فەرمانبەرانی بەڕێو بەرایەتییەکەمان ئامادە بوون".

هاوکات ژماەیەکی زۆر لە چالاکوانان و خەڵکی سنووری شارەدێی تەق‌تەق گرد بوونەوە و بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی تورکیایان کرد بو سەر ڕۆژائاوز و پاڵپشتیی خویان بو کوردانی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.










باسنیوز
Top