سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی (الغد)ی سووریا دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی (الغد)ی سووریا دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2019.1013 لە هەولێر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئەحمەد عاسی ئەلجەربا سەرۆکی رەوتی (الغد)ی سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سووریا و پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان کراوە و تێیدا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لە راگرتنی شەڕ و گرتنەبەری ڕێگەچارەی ئاشتیانە کردەوە.

لەو دیدارەدا جەخت لەسەر چارەسەرێکی دادەپەروەرانە و ڕەتکردنەوەی گۆڕینی دیموگرافیی ناوچەکە کرایەوە.









باسنيوز
Top