لایەنە سیاسییەکان لە هەولێر لە کۆبوونەوە دان و٢٦ لایەنی سیاسی لەناو هاوپەیمانیی کوردستانی بەشدارن

لایەنە سیاسییەکان لە هەولێر لە کۆبوونەوە دان و٢٦ لایەنی سیاسی لەناو هاوپەیمانیی کوردستانی بەشدارن


لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەولێر لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئاستی سەرۆکی دەزگای ھەڵبژاردنی حزبەکان بە مەبەستی تاوتوێی کادنیدەکان بۆ لیستی هاوپیەمانیی کوردستانی لە کۆبوونەوە دان.

کۆبوونەوەی ھاوپەیمانیی کوردستانی بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر چۆنیەتیی دانانی کاندیدەکان و پێداچوونەوە بە کاری ھاوپەیمانێتییەکە و ئامادەکاری بۆ خۆتۆمارکردنی ھاوپەیمانێتییەکە لە کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق.

ئەو کۆبوونەوەیە بە سەرۆکایەتی عەبدولڕەحمان مستەفا سەرۆکی قەوارەی ھاوپەیمانی کوردستانی و بەشدارییی سەرۆکی دەزگای ھەڵبژاردنی حزبەکان ڕێک خراوە.

لەو کۆبوونەوەیە ٢٦ لایەنی سیاسی بەشدارن و جگە لەلایەنە کوردستانییەکان پێکھاتەی تورکمان و حزبی ئیسلامیی عێراقیش ھاتوونەتە ناو ھاوپەیمانێتییەکەوە.






باسنیوز
Top