هیلاری كلینتۆن له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان هاته‌ ده‌نگ

 هیلاری كلینتۆن له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان هاته‌ ده‌نگ
هیلاری کلینتۆن، ژنە سیاسەتڤانی ئەمریکی لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ڕیتویتی نووسینی ڕۆژنامه‌نووسێكی كردووه‌ كه‌ باس له‌ قه‌تڵوعامی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌ ده‌ستی چه‌كداره‌ تووندڕۆكانی سه‌ر به‌ توركیا ده‌كات.



هیلاری كلینتۆن، لەمبارەوە نووسیویه‌تی: "ئه‌م بارودۆخه‌ مه‌ترسیدار و قیزه‌ونه‌ هه‌مووی له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی یه‌ك كه‌سه"‌.



مه‌به‌ستی كلینتۆن له‌و یه‌ك كه‌سه‌ دۆناڵد ترەمپه‌.



لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەیان کەسایەتیی ناودار و سەرکردەی ناسراوی جیهانی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستانیان ئیدانە کردووە.



باسنيوز
Top