وەیس نایف: تا ئێستا هیچ ئاوارەیەک لە ڕۆژئاواوە نەهاتووەتە شنگال

وەیس نایف: تا ئێستا هیچ ئاوارەیەک لە ڕۆژئاواوە نەهاتووەتە شنگال
سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال دەڵێ، تا ئێستا هیچ ئاوارەیەک لە ڕۆژئاواوە نەگەیشتووەتە شنگال و سنووریش لە دەست هێزەکانی عێراقدایە.

وەیس نایف گوت: "پێ دەچێت شەپۆلێکی گەورەی ئاوارەی ڕۆژئاوا بگەنە شنگال، چونکە ئەگەر ئەو شەڕە ئەوها بەردەوام بێت، ئاوارەکانی ڕۆژئاوا بە ڕیگای شنگالدا ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن."

گوتیشی: "ئەوەی مەترسیدارتریشە، ئەوەیە کە خەڵکی شنگالیش لە ترس و دڵەڕاوکێدان و ئەوانیش دەترسن دووبارە هاوشێوەی ڕۆژئاوا ئاوارە بنەوە، ئەوانیش ئامادەکارییان کردووە."

بەپێی زانیارییەکان حکوومەتی خۆجێیی مووسڵ ئامادەکاریی بۆ هاتنی شەپۆلی مەزنی ئاوارەکانی ڕۆژئاوا کردووە و ڕایگەیاندووە، دەبێ ئەو شەپۆلە لە ڕێگای یاسایی و دەروازەکانەوە بێنە نێو خاکی عێراق و ناکرێت بە ڕیگای نایاساییدا بێن، چونکە ترسیان لە هاتنی داعش بۆ نێو خاکی عێراق هەیە.
Top