له سلێمانى كه‌سێك به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/10/2019، په‌یجى ڕادیۆى فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى بڵاوى كرده‌وه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كیی ته‌یناڵ - بازیان، ئۆتۆمبێلێك خۆی به كه‌سێكی پیاده‌دا كێشا، ئه‌و كه‌سه ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ست دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنى شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه و هۆكارى ڕووداوه‌كه، زانیاری بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
باسنيوز
