سەرۆک بارزانی: كاتی ئەوەیە هەرچی توانامان هەیە بەكاری بهێنین بۆ ئەوەی شەڕ كۆتایی بێت

 سەرۆک بارزانی: كاتی ئەوەیە هەرچی توانامان هەیە بەكاری بهێنین بۆ ئەوەی شەڕ كۆتایی بێت


سەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە شەڕ بڵاو کردەوە.



کەمێک لەمەوبەر، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کرد، سەرباری ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵی زۆرمان دا كە شەڕ و ناسەقامگیری لە گەلی كورد لە سووریا دوور بكەوێتەوە و چیتر نەهامەتی و كارەسات ڕوو نەدەن، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ناوچە كوردنشینەكانی باكووری سووریا تووشی پەلاماردان و دۆخێكی مەترسیدار بوونەتەوە.



جەختیشی کردەوە کە بەردەوامبوونی شەڕ و ئەو دۆخە مەترسیدارە، هەڕەشەیەكی زۆر جدییە بۆ سەر ژیانی خەڵك و ئاسایش و سەقامگیریی كۆی ناوچەكە دەكاتە ئامانج.



سەرۆک بارزانی ئاماژەی داوە کە هۆكارەكانی ئەو شەڕە هەرچییەك بووبن و هەر لایەنێك كەمتەرخەم بووبێت یان دەستی لەم دۆخە ترسناكە هەبووبێت، ئێستا كات، كاتی موزایەداتی بێهوودە و بۆچوونی عاتیفی و هەڵچوون نییە. كاتی ئەوەیە كە هەموو لایەكمان هەرچی هەوڵ و توانامان هەیە بەكاری بهێنین بۆ ئەوەی كۆتایی بەو شەڕە بێت و چیتر خەڵكی بێ تاوان باجی ئەو دۆخە مەترسیدارە نەدەن و ڕێگەیش لە گۆڕینی دیموگرافیی ئەو ناوچەیە بگیرێت.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:



پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە بۆ ڕای گشتیی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

سەرباری ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو هەوڵی زۆرمان دا كە شەڕ و ناسەقامگیری لە گەلی كورد لە سووریا دوور بكەوێتەوە و چیتر نەهامەتی و كارەسات ڕوو نەدەن، بەڵام بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ناوچە كوردنشینەكانی باكووری سووریا تووشی پەلاماردان و دۆخێكی مەترسیدار بوونەتەوە.

بەردەوامبوونی شەڕ و ئەو دۆخە مەترسیدارە، هەڕەشەیەكی زۆر جدییە بۆ سەر ژیانی خەڵك و ئاسایش و سەقامگیریی كۆی ناوچەكە دەكاتە ئامانج.


لێرەدا بە پێویستی دەزانم بە خەڵكی خۆڕاگری كوردستان و لایەنەكان ڕابگەیێنم كە، هۆكارەكانی ئەو شەڕە هەرچییەك بووبن و هەر لایەنێك كەمتەرخەم بووبێت یان دەستی لەم دۆخە ترسناكە هەبووبێت، ئێستا كات، كاتی موزایەداتی بێهوودە و بۆچوونی عاتیفی و هەڵچوون نییە. كاتی ئەوەیە كە هەموو لایەكمان هەرچی هەوڵ و توانامان هەیە بەكاری بهێنین بۆ ئەوەی كۆتایی بەو شەڕە بێت و چیتر خەڵكی بێ تاوان باجی ئەو دۆخە مەترسیدارە نەدەن و ڕێگەیش لە گۆڕینی دیموگرافیی ئەو ناوچەیە بگیرێت.

مسعود بارزانی
12ـی 10ـی 2019





باسنيوز
Top