لە هەولێر خۆپیشاندان بۆ پشتگیریی ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد

لە هەولێر خۆپیشاندان بۆ پشتگیریی ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد


کاتژمیر ١٠ی ئەمڕۆ شەممە بەشێکی زۆر لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی جەماورێکی زۆر لە خەڵکی هەولێر، لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر کۆبوونەوە و داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیایان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

ئەم خۆپیشاندان و گردبووەنەوەیە لە ئاستێکی فراواندا ساز کراوە و لیژنەیەک لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ڕێکی خستووە و داوایان کردووە لایەنەکان یەکگرتووە بن و ئەو هێرش و داگیرکارییانەی تورکیا ئیدانە بکەن.

هاوکات داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش و یەکێتیی ئەورووپا و سەرجەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن ئەرکی خۆیان بەجێ بگەیەنن و فشار بخەنە سەر تورکیا هەتا هێرش و بۆردومانەکانی ڕابگەیەنن.

هاوکات بڕیارە لە شارەکانی کەلار، کفری، دەربەندیخان و خورماتوو خۆپیشاندان و گردبوونەوەی هاووڵاتییان بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا و پاڵپشتیی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕیوە بچێت.

ھەفتەی رابردوو سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لە بارەگای حزبی شیوعی کۆبوونەوە بریاریان داوە دوور لە لایەنگری حزبی بە شێوەی جۆراوجۆر پشتگیریی خۆیان بۆ رۆژئاوای کوردستان رابگەینن.





باسنيووز
Top