والی رووها: لە كانی خەزالان 5 كەس گیانیان لەدەستدا

والی رووها: لە كانی خەزالان 5 كەس گیانیان لەدەستدا
بەپێی راگەیێندراوی والی رووها، لە ئەنجامی بۆردوومانی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە شارۆچكەی كانی خەزالان، پێنج كەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی راگەیێندراوی عەبدوڵڵا ئارین والی رووها (ئۆرفا) لە باكووری كوردستان، لە ئەنجامی بۆردوومانی هێزەكانی سووریای دیموكرات پێنج دانیشتووی شارۆچكەی كانی خەزالان (ئەقچەقەلە) و شارۆچكەیەكی سەر بە مێردین گیانیان لەدەستدا و 70ی دیكەش بریندار بوون .

كانی خەزالان دەكەوێتە سەر سنووری رۆژئاوای كوردستان بەرامبەر گرێ سپی ، كە ئەوە دوو رۆژە شەڕێكی گەرم لەنێوان سوپای توركیا و هێزەكانی سوپای نیشتیمانیی سووریا لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكراتدا بەردەوامە.
Top