د. عەلی قەرەداخی: هیچ لێدوانێکم لەبارەی دۆخی تازەی سووریا نەداوە ‏

د. عەلی قەرەداخی: هیچ لێدوانێکم لەبارەی دۆخی تازەی سووریا نەداوە ‏
ئەمینداری گشتیی یەکێتیی زانایانی ئایینیی مسوڵمان رەتیدەکاتەوە هیچ لێدوانێکی لەبارەی رۆژئاوای کوردستان دابێت و دەڵێت ئەوانەی بڵاودەکرێنەوە دوورن لە راستییەوە.‏

هەواڵێک بەناوی د.عەلی قەرەداخی بڵاوکرایەوە کە گوایە ناوچەکانی رۆژئاوای ‏کوردستانی بەپڕۆژەیەکی زایۆنیستی ئەمریکیی ناوبردووە و بەپێویستی زانیوە لەناوببرێت.‏

د.عەلی قەرەداخی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی زانایانی ئایینی مسوڵمان لە ‏جیهان راگەیاند: "ئەو هەواڵە دوورە لە ‏راستی و هیچ لێدوانێکم ‏لەسەر باردودۆخی تازەی سووریا نەداوە". ‏

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە تورکیا ئۆپەراسیۆنی بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد ‏و تاوەکو ئێستا 10 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە و 25 کەسی دیکەش برینداربوون.‏
Top