نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك دوو وه‌رزشوانی لاوی كورد خه‌ڵات ده‌كات
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز ته‌ها به‌رواری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك به ناوی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانییه‌وه پیرۆزبایی له هه‌ردوو وه‌رزشوانه كورده‌كه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له ڕێڕه‌وی وه‌رزشییاندا و دواتر دیاری نووسینگه‌ی جیگری سه‌رۆكی پێشكه‌ش كردن، لای خۆیانه‌وه هه‌ردوو وهرزشوانهكه سوپاسی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی پارتی و نووسینگه‌كه‌یان كرد بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه.
وه‌رزشوان مسته‌فا ڕه‌شید خه‌ڵكی شاری دهۆكه و توانی بۆ ماوه‌ی زیاتر له په‌نجا و پێنج كاتژمێر و چوارده خولهك یاری كیك بۆكسینگ بێ وه‌ستان ئه‌نجام بدات و ڕیكۆردی جیهانی بشكێنێت و ناوی خۆی له په‌رتووكی گێنس تۆمار بكات، هه‌روه‌ها خاتوو خه‌یاڵ حه‌مه یاریزانی یانه‌ی باله‌ی ده‌ربه‌ندیخانه كه له‌به‌ر لێهاتووییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراقه‌وه گرێبه‌ستی بۆ ڕێكخراوه تا له هه‌ڵبژارده‌كه‌یاندا یاری بكات.
هه‌ریه‌ك له خاتوو ئه‌ڤین هروری به‌رپرسی ده‌سته‌ی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ڕێز مه‌یسه‌ر عوبێد سكرتێری یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه بوون.
