بنیامین نتانیاهۆ: دەبێ تورکیا کۆتایی بە هەڵمەتی سڕینەوەی کورد بهێنێت

بنیامین نتانیاهۆ: دەبێ تورکیا کۆتایی بە هەڵمەتی سڕینەوەی کورد بهێنێت
بنیامین نتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە توندی هێرشی سوپای تورکیای بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان مەحکووم کردووە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمبارەوە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە: "ئیسرائیل بە توندی ئیدانەی داگیرکاریی تورکیا بۆ ناوچە کوردییەکانی سوریا دەکات و ھۆشداری دەدات لە ھەڵمەتی سڕینەوەی نەتەوەیی کورد بە دەستی تورکیا و ھێزەکانی سەر بە توکیا."

نتانیاهۆ ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئیسرائیل ئامادەیە بۆ ناردنی ھاوکاریی مرۆیی بۆ گەلی کوردی بوێر".

پاش هێرش و لەشکرکێشیی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ٢٨ وڵاتی ئەورووپی و نزیکەی ١٠ وڵاتی عەرەبی، عێراق، ئێران و ئوسترالیا و ئەرمینیا و چەندان وڵاتی دیکە هێرش و داگیرکاریی تورکیایان بۆ سەر ڕۆژئاوای وکردستان ئیدانە کردووە و داوای ڕاگرتنی ئەو هێرشەیان کردووە.












باسنيوز
Top