هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپی لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
رۆژی چوارشەممە 9-10-2019، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، لەژێر ناوی (کانیی ئاشتی)، دەستی پێ کرد.
کۆماری فەرەنسا
جان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوە رایگەیاندووە، ”پێویستە ئەو هێرشە بووەستێدرێ“، چونکە دەبێتە هۆی بێێزبوونی شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
بەپێی زنیییە میدیاییەکان، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بۆ گەیاندنی ناڕەزایی وڵاتەکەی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-10-2019، بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیا لە پاریس دەکات.
یەکێتیی ئەوروپا
جان کڵۆد یونکەر، سەرۆکی یەکێتیی ئەوروپا داوای راگرتنی هێرشەکەی کردووە و رایگەیاندووە، ”یەکێتیی ئەوروپا پارە بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام، دابین ناکات“.
ئەڵمانیا
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لە تورکیا کردووە هێرشەکە رابگرێت و رایگەیاندووە، تورکیا بە ئەنقەست سەقامگیریی ناوچەکە تێک دەدات و هێرشەکەشی دەبێتە هۆی گەڕانەوە و سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
ناتۆ
ینس ستۆلتنبێرگ، سەرۆکی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، داوای لە تورکیا کردووە زیاتر سەقامگیریی ناوچەکە تێک نەدات.
هۆڵەندا
وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بۆ گەیاندنی ناڕەزایی وڵاتەکەی، بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیای لە ئەمستردام کردووە.
بەریتانیا
دۆمینیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاندووە، ”ترسی زۆر“ی بەهۆی هێرشەکەوە هەیە، کە دەبێتە هۆی بەهێزبوونەوەی داعش، تێکچوونی سەقامگیری و دروستبوونی قەیرانی مرۆیی.
رۆژی چوارشەممە دوای هێرشەکەی سوپای تورکیا، پێنج وڵاتی فەرەنسا، بەلجیکا، پۆڵەندا، ئەڵمانیا و بەریتانیا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییان کرد.
باسنيوز
