عەزیز وەیسی: جموجۆڵی داعش مەترسیدارە و بەدوای هەلێکدا دەگەڕێت

عەزیز وەیسی: جموجۆڵی داعش مەترسیدارە و بەدوای هەلێکدا دەگەڕێت
فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمەرگەی زێره‌ڤانی جەختی لە بەردەوامیی مانەوەی مەترسییەکانی داعش کرد و رای گەیاند کە ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بەدوای هەلێکدا دەگەڕێت.

عه‌زیز وه‌یسی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕايگەیاند، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هەلێکی بۆ بڕەخسێت، پەلامار دەدات.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بارودۆخی عێراق لەلایەک و بوونی حەشدی شەعبی لە هەندێک ناوچەدا کە خەڵکەکە لێیان ڕازی نین، لەلایەکی دیکەوە هۆکارن بۆ ئەوەی داعش کار لەسەر بەهێزکردنی خۆی لەم ناوچانە بکات.

عەزیز وەیسی جەختی کردەوە کە پێشمەرگە چاودێریی جموجۆڵی داعش دەکات و هەوڵدەدات بۆ هەر ئەگەرێک ئامادە بێت، بەڵام ئێستا داعش بە شێوەیەکی شاراوەیی کار دەکات، ئەمەشی بە مەترسییەکی زیاتر بە بەراورد لەگەڵ ئەو کاتە لەقەڵەم دا کە داعش بە ئاشکرا شەڕی دەکرد.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی زێرەڤانی باسیشی لەوە کرد کە هەرچەندە پێشتر لێژنەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ سوپای عێراق هەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی فەرماندەکان و سیاسییەکانی عێراق تێگەیشتنیان بۆ ئەوە نییە کە تاچەند گرنگە پێکەوە کار بکەن، بۆیە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام نەداوە.










باسنیوز
Top