ئیمارات و سعوودیەش هێرشەکەی تورکیایان ئیدانە کرد
لەمبارەوە پێگەی هەواڵی (واس) لەزاری بەرپرسێکی باڵای سعوودیەوە بڵاوی کردووەتەوە: "ئەو هێرشەی تورکیا هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و دەبێ یەکپارچەیی خاکی سووریا بپارێزرێت".
هاوکات ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیش ئەو هێرشەی تورکیای بە توندی ئیدانە کردووە، لەمبارەوە ماڵپەڕی فەرمیی ئیمارات (وام) و وەزارەتی دەرەوە و میدیاکانی ئەو وڵاتە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایان کردووە: "ئەم دەستدرێژیکردنە گۆڕانکارییەکی مەترسیدار و پیلانێکی ئەنقەست و ئاشکرایە و قەبووڵ ناکرێت هێرش بکرێتە سەر سەروەریی وڵاتێکی عەرەبی و دەستێوەردانی ئاشکرایە بۆ سەر سەروەریی وڵاتێک و دژی بنەما و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە".
ئەم هەڵوێستەی سعوودیە و ئیمارات لە کاتێکدایە کە ٢٨ وڵاتی ئەورووپی ئەو هێرشەی تورکیایان بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان ئیدانە کردووە و خوازیاری راگرتنین و لە ئاستی نیودەوڵەتیشدا ئەنجومەنی ئاسایش لەمبارەوە کۆ بووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لەمبارەوە بڕیارێک دەربکات.
باسنيوز
