ھەسەدە ھێرشێكی توركیای لە سەرێ كانی تێكشكاند
پەیامنێری كوردستان24 لە كۆبانێ رایگەیاند: "شەوی رابردوو سوپای توركیا ھێرشی كردە لە خاڵە سنووریەكانی سەرێ كانی سەر شەڕڤانانی ھەسەدە، دوای شەڕ و پێكدادان ھەسەدە ھێرشەكەی تێكشكاند".
گوتیشی: "ئێستا خەڵكێكی زۆر لە كۆبانێوە بەرەو سەرێ كەوتوونەتە رێ، بۆ ئەوەی دژی ھێرشەكانی توركیا پشتیوانی لە ھەسەدە بكەن".
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشكرد: "بەھۆی تۆپباران و بۆردوومانەكانی توركیا ژمارەیەك ھاووڵاتی سڤیل شەھید و برینداربوونە".
K24 -
