ھەسەدە: سێ شەڕڤان و 5 ھاووڵاتی سڤیل شەھید بوون

ھەسەدە: سێ شەڕڤان و 5 ھاووڵاتی سڤیل شەھید بوون
ھەسەدە ئاشكرای دەكات، لە یەكەم رۆژی ئۆپەراسیۆنی توركیا، سێ شەڕڤان و پێنج ھاووڵاتی سڤیل شەھید كرد

ناوەندی ھەماھەنگی و ئۆپەراسیۆنی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) ئاشكرای كرد، لە ئەنجامی ھێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، سێ شەرڤان و پێنج ھاووڵاتی سڤیل شەھید بوونە و دەیان كەسی دیكەش بریندارن.

ھەسەدە راشیگەیاند، ھەوڵەكانی سوپای توركیا بۆ ئەوەی سوپاكەیان بە شێوەیەكی زەمینی بچێتە رۆژئاوای كوردستان شكستی ھێناوە و شەڕ و پێكدادان لەسەر ھێڵی سنووری نێوان باكوور و رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە.

دوێنێ چوارشەممە 9/10/2019، سوپای توركیا ھێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد.











K24
Top