تورکیا لە ئاسمان و زەمینەوە هێرشدەکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان
بهپێی ئهو راگهیێندراوهی لهلایهن وهزارهتی بهرگریی توركیا بڵاوكرایهوه، سوپای توركیا و سوپای نیشتمانیی سووریا له چوارچێوهی ئۆپهراسیۆنی "كانی ئاشتی"دا دهستیان به هێرشی وشكانیی له رۆژههڵاتی فورات کردووە. ئەوەی پێشتریش هەبووە بەتەنها بۆمباران و هێرشی ئاسمانی بووە.
بەپێی زانیارییەکان ئاماری کوژراو و بریندارەکان بەمشێوەیەیە:
- دوو ئافرەت و پیاوێکی سریانی لە قامشلۆ گیانیان لەدەستداوە.
- لە سەرێکانیێ دوو سڤیل کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوونە.
- لە کۆبانێ دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
- لە دەرباسێ، دوو کەس کوژراون و شەش کەسی دیکەش برینداربوونە.
هاوکات روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، لە شەش کاژێری یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات هەشت کەسی سڤیل کوژراون لەنێو کوژراوەکاندا دوو هاوژین و منداڵەکەیان گیانیان لەدەستداوە.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە حەوت شەڕڤانیان کوژراون و 28 شەڕڤانی دیکەش برینداربوونە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆککۆماری تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فوراتی راگەیاند و لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەدا، فڕۆکەکانی تورکیا ناوەندی سەربازیی سەرێکانیێ ـیان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومانکرد.
لە یەکەم کاردانەوە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیاوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات ناوچەی دژەفڕین بۆ باکووری رۆژهەڵاتی سووریا رابگەیەنێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەوە رایگەیاند، دەرئەنجامە نەرێنییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا تەنیا لە سنووری ئەو وڵاتە نامێنێتەوە و پێویستە کێشەکان بە رێگەی گفتوگۆ و ئاشتیانە چارەسەر بکرێن.
لە کاردانەوە نێودەوڵەتییەکانیشدا هەریەک لە ئەڵمانیا و فەرەنسا "بەتووندی" سەرکۆنەی هێرشی تورکیایان بۆسەر رۆژئاوای کوردستان کرد و یەکێتی ئەوروپاش دەڵێت، پارە بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام خەرج ناکەن.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش لە راگەیێندراوێکدا کە کۆشکی سپی بڵاویکردەوە رایگەیاند، بە روونی بە تورکیایان گوتووە بیرۆکەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەیان خراپە و ئەوان پاڵپشتی ئەو هێرشە ناکەن.
