تورکیا ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سووریا دەستپێکرد

تورکیا ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سووریا دەستپێکرد
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان چوونه‌ته‌ ناوچه‌ی "رۆژهه‌ڵاتی فورات" له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا و ده‌ستیان به‌ هێرشی پیاده‌ كردووه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، له‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه‌ فه‌رمان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ وه‌رده‌گرن بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ناویان 8 كه‌س هاووڵاتی سڤیلن و ئه‌وانی دیكه‌ش شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ن، هاوكات به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه‌ و وێڕای ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌سی سڤیل.
Top