محه‌مه‌د شوكری: وه‌به‌رهێنه‌ری نوێ بۆ پرۆژه ته‌واونەکراوەکان دێنین
د. محه‌مه‌د شوکری، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ڕاگەیاند: ''بەرنامەی نوێی دەستەکە سەرنج دەخاتە سەر دروستکردنی ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانە، کە کوالێتییان باشە و نرخیان گونجاوە و قستی درێژخایەنیان هەیە."
محەمەد شوکری ڕایشیگەیاند: "ئاراستەی کاری ئێمە لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان بە هەماهەنگیی وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوودوەرگرتنی خەڵکی کەمدەرامەتە لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون. جگه له‌وه‌ش، ده‌بێ ئالیه‌تی وه‌به‌رهێنان خێراتر بكرێت و به‌دوای ئه‌و ڕێگایانه‌وه بین كه خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵك ده‌كه‌ن."
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژەی بە هەوڵەکانی دەستەکە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان کرد و ڕایگەیاند: "خه‌ریکی گفتوگۆین بۆ هێنانی وه‌به‌رهێنه‌ری نوێ بۆ پرۆژه ته‌واونەکراوەکان."
