سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د.فوئاد مەعسوم دەکات
لە دیدارێکدا د.فوئاد مەعسوم وێڕای هیوای سەرکەوتن بۆ کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتگیریی خۆشی بۆ دانوستانی نێوان ھەولێر و بەغدا و گەیشتن بە چارەسەرێکی گشتگیر لە چوارچێوەی دەستور دەربڕی.
سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە هەرێمی کوردستان رۆڵی گرنگی خۆی لە هێورکردنەوەی دۆخی عێراق و ناوچەکە بگێڕێت.
