هەسەدە داوای ناوچەی دژە فڕین لە ئەمریكا و هاوپەیمانان دەكات

هەسەدە داوای ناوچەی دژە فڕین لە ئەمریكا و هاوپەیمانان دەكات
دوای ئەوەی هەسەدە لە 2014ەوە لە ڕۆژئاوای كوردستان هاوشانی هێزەكانی هاوپەیمانان شەڕی تیرۆری داعشی كرد و ئەمڕۆش لەبەرچاوی هاوپەیمانەكانیەوە ڕێگە بە سوپای توركیا درا هێرشی بكاتە سەر، پێش كەمێك داوای لە ئەمریكا و هاوپەیمانان كرد ناوچەی دژە فڕین رابگەیەنن.

هێزەكانی سووریای دیموكرات كە بە زۆری لە باڵی ڕۆژئاوای كوردستانی پەكەكە پێكدێت، لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)، داوای لە ئەمریكا و هاوپەیمانان كرد ناوچەی دژە فڕین لە ڕۆژئاوای كوردستان رابگەیەنن، بۆ ئەوەی هێرشی ئاسمانیی توركیا بۆ سەر خەڵكی مەدەنی رابگیرێت.

هەسەدە ئاماژەی بەوە داوە كە ئەوان نیەتپاكیان پێشان داوە بۆ ڕێككەوتنی ئەمنیی نێوان ئەمریكا و توركیا، كە بە هۆیەوە گەلەكەیان بەبێ بەرگری هێشتەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە نزیكەی كاتژمێرێك پێش ئێستە هێزەكانی سوپای توركیا دەستیان بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كرد.










باسنيوز
Top