هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەستی پێكرد

هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەستی پێكرد
پێش كەمێك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا ده‌ستپێكردنی شەڕی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند، لە ڕێگەی فڕۆكه‌ی ئێف16وە بۆردومانی سه‌رێ كانی دەستپێكرد.

هاوكات لەگەڵ هێرشە ئاسمانیەكەدا، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ له‌ بنكه‌كانی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بیستراوه‌.

ئەمەش لە كاتێكدایە له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییدا هۆشداری دراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ زیان و لێكه‌وته‌كانی ئه‌م شه‌ڕه‌، بە تایبەتیش لە ڕووی سەرهەڵدانەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش.











باسنيوز
Top