ترەمپ: مەرجە لەسەر تورکیا چەکدارە داعشە دەستبەسەرەکان وەربگرێت

ترەمپ: مەرجە لەسەر تورکیا چەکدارە داعشە دەستبەسەرەکان وەربگرێت
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە باسی لە ئەگەری پێکدادانی تازەی نێوان تورکیا و هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کرد و مەرجێکیشی لەسەر تورکیا ئاشکرا کرد.

دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین تویتیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی، “جەنگی نێوان چەندان گرووپی جیاجیا کە بۆ سەدان ساڵە بەردەوامی هەبووە، نەدەبوو هەرگیز ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووایە”.

هەروەک ترەمپ باسی لەوە کردووە کە ئەوان ٥٠ سەربازی خۆیان کشاندووەتەوە و ئاشکراشی کردووە کە مەرجە لەسەر تورکیا، ئەو چەکدارە داعشە دەستبەسەرکراوانە وەربگرێت کە ئەورووپا ڕەتی کردووەتەوە وەریان بگرێت.

لە کۆتاییشدا نووسیویەتی: “جەنگە بێ کۆتاییە بێ ماناکان بۆ ئێمە واکۆتاییان دێت".











باسنيوز
Top