سەرۆک بارزانی و کونسوڵی ئەمریکا لەبارەی دۆخی سووریا و ئەگەری شەڕ گفتوگۆی راشكاوانەیان کرد

سەرۆک بارزانی و کونسوڵی ئەمریکا لەبارەی دۆخی سووریا و ئەگەری شەڕ گفتوگۆی راشكاوانەیان کرد
سەرۆك مەسعود بارزانی له‌ سەلاحەددین پێشوازی لە ستیڤ ڤیگن، كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر کرد، سه‌رۆك بارزانى ڕاى گه‌یاندووه‌: "گەلی کورد لەچوارچێوەی شەڕی دژی تیرۆردا قوربانی زۆری داوە و ئێستا چاوەڕوانیمان لە ئەمریکا و هاوپەیمانان و کۆمەڵی نیودەوڵەتی هەیە ڕێگە نەدەن بە بەرچاوی ئەوانەوە گەلی کورد توشی کارەساتی تر بێت".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9/10/2019 لە سەلاحەددین پێشوازی لە ستیڤ ڤیگن کرد، لەو کۆبوونەوەیەدا لەبارەی دۆخی سووریا و ئەگەری ڕوودانی شەڕ و کارەسات گفتوگۆی ورد و ڕاشكاوانە کرا و سەرۆک بارزانی جارێکی تر نیگەرانیی قووڵی خۆی لە ئەگەری ڕوودانی کارەسات بۆ کوردی سووریا دەربڕی و داوای کرد ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر، بۆ پاراستنی گەلی کورد ڕۆڵی خۆیان ببینن.

سەرۆک بارزانی لەو دیدارەدا ڕوونی کردەوە: "گەلی کورد لەچوارچێوەی شەڕی دژی تیرۆردا قوربانی زۆری داوە و ئێستا چاوەڕوانیمان لە ئەمریکا و هاوپەیمانان و کۆمەڵی نیودەوڵەتی هەیە ڕێگە نەدەن بە بەرچاوی ئەوانەوە گەلی کورد توشی کارەساتی تر بێت و لەو بارەیەوە بەرپرسیارێتیی گەورە دەکەوێتە سەرشانی ئەمریکا و هاوپەیمانان".

هەر لە دیدارەکەدا باسی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی پارێزگاکانی عێراق کرا و سەرۆک بارزانی ڕوونی کردەوە كه‌ ئێمە لەگەڵ ئەوەداین داواکارییە شەرعییەکانی خەڵک جێبەجێ بکرێن، لە هەمان کاتدا دژی ئەوەین بەرپرسیارێتیی گەندەڵییەکانی ڕابردوو بخرێتە ئەستۆی حکوومەتی ئێستا و کەسانێکی هەلپەرست کە خۆیان بەرپرسی دۆخەکەن، ئێستا بۆ دژایەتیی سەرۆکوەزیران بیانەوێ سواری شەپۆلی ناڕەزایەتیی خەڵک بن و لەوبارەیەوە پشتیوانیی خۆی بۆ حکوومەتی عادل عەبدولمەهدی دووپات کردەوە.











باسنيوز
Top