دیالە.. لە ئەنجامی تەقینەوەیەک دوو سەربازی عێراقی بریندار بوون

دیالە.. لە ئەنجامی تەقینەوەیەک دوو سەربازی عێراقی بریندار بوون
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندێكی سنووری شارۆچكەی "شارەبان"ی رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە، دوو سەربازی عێراقی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراوەوە بریندار بوون.

عەدنان محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانیی شارۆچكەی شارەبان، رايگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 9/ 10/ 2019 لەكاتی گەڕان و پشكنین لە سنووری شارەبان و گوندەانی بۆ پاشماوەكانی داعش، لە گوندی (باپلان)ی سەر بە شارەبان، بۆمبێك بە هێزەكانی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە".

ئاماژەی بەوەش کرد: "بەهۆی تەقینەوەكەوە دوو سەربازی عێراقی بریندار بوون کە برینی یەكێك لە بریندارەكان سەختە".













باسنيوز
Top