كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ده‌ستى پێ كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/10/2019، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێ كرد، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "یه‌كێك له تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتییه له: گفتوگۆکردن دەربارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و سووریا و پێشهاتەکان و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک لە دەرئەنجامی گۆڕانکاریی ناوچەکە ڕوو بدات بەتایبەتی هاتنی ئاوارەکان".
باسى له‌وه‌ش كرد: "ته‌وه‌رێكى دیكه چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەک دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران ده‌بێت".
