کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
کارەبای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا ئاگاداری دانیشتوانی به‌كره‌جۆ دەکاتەوە، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر فیده‌ری 164 سبەی چوارشەممە 9/10/2019، پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت.
روونیشکراوەتەوە بەوهۆیەوە له كاتژمێر 8ی به‌یانی بۆ 1ی ئێوارە كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاووڵاتییان خۆیان.
کارەبا سلێمانی داواکاریشە لە هاووڵاتییان كه هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه‌بچێت.
باسنيوز
