لە سنووری مەخموور داعش خانووی هاووڵاتییەكی تەقاندەوە

لە سنووری مەخموور داعش خانووی هاووڵاتییەكی تەقاندەوە
بەرپرسێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، تیرۆریستانی داعش لە سنووری قەزای مەخموور، خانووی هاووڵاتییەكیان تەقاندەوە.

رەشاد گەڵاڵی، بەرپرسی كۆمیتەی مەخمووری یەكێتیی، ڕايگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 8/10/2019، تیرۆریستانی داعش، لە گوندی (روالە)ی سنووری ناحیەی )قەراج(ی سەر بە قەزای مەخموور، خانووی موقدەمێكی پۆلیسیان بە ناوی (لوقمان هادی رەجەب) لەنێو گوندەكە تەقاندەوە".

گوتیشی، زۆرینەی خانووەكانی ئەو گوندە پێشتریش هەر لەلایەن داعشەوە تەقێندرابوونەوە و ئێستاش بە حوكمی ئەوەی ئەو خانووە هی ئەفسەرێكی پۆلیسە، بۆیە داعش خانووەكەیان تەقاندەوە.










باسنيوز
Top