پرۆژەی ڕێکخستنی کاری تەکسی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت

پرۆژەی ڕێکخستنی کاری تەکسی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی گرێبەستی گۆڕینی لۆگۆی تەکسییەکانی هەر سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان زانیاری و وردەکاریی خستە ڕوو.

لەمبارەوە ئومێد محەمەدساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: "بەپێی ئەو ڕێککەوتن و گرێبەستەی کە وەزارەتی گواستنەوە بۆ ڕێکخستنی کاروباری تاکسییەکان کردوویە لە داهاتوودا لۆگۆ و ڕەنگی لەزگەی تاکسییەکانی هەولێر ڕەنگیان سوور و تاکییسەکانی پارێزگای سلێمانی شین و ڕەنگی تاکسیەکانی پاریزگای دهۆکیش ڕەش دەبێت و ئەم گرێبەستە واژۆ دەکرێت و لە داهاتوو دەخرێتە بوار جێبەجێکردنەوە".

ئاماژەی بەوەش کرد: "ڕەنگی لۆگۆ و لەزگەکانی تاکسیی نێوان شارەکان قاوەیی دەبێت و پاش ڕێکخستنی ئەو کارانە تاکسیی ناو شارەکان ناتوانن لە هێڵی نێوان شارەکاندا کار بکەن".

ڕاشی گەیاند: "ئەم گرێبەست و پرۆژەیە بە هەماهەنگیی بەشە جیاجیاکنی وەزارەتی ناوخۆ (پۆلیس، ئاسایشی گەڕەکەکان و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ) جێبەجێ دەکرێت و لە هەر سێ پارێزگای هەولێر و دهۆک و سلێمانی کاری تەندەریان بۆ کراوە و ئامانجمان ڕێکخستنی گواستنەوەی هێڵی تەکسییەکانە لەناو شار و ڕێگەکانی هەرێمی کوردستان".

لەمبارەوە ئانۆ جەهوەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن گوتی: "هەروەک دەزانین سەرەکیترین ئامرای گواستنەوە لە کوردستان تەکسییە، هەر بۆیە دەبێ ئەم کارە بە شێوەیەکی ورد و سەردەمیانە ڕێک بخرێت هەر شارێک تەکسیی تایبەت بە خۆی بە ڕەنگ و لۆگۆی تایبەت بە خۆی هەبێت کە سەرەکیترین ئامانج تێیدا کەمکردنەوەی جەنجاڵییە".











باسنيوز
Top