رووسیا بە گرنگییەوە لە پێگەی ھەرێمی كوردستان دەڕوانێت
موتسۆیڤ، گوتی: "رووسیا پێگەیەکی زۆر باش و پتەوی گرتووە لە هەرێمی کوردستان، لێرە کۆمپانیاکانی گاز پڕۆم نێفت و رۆس نێفت کاردەکەن، لەم سەردانەشدا زۆر پڕۆژەی دیکە لە بواری جیاجیا باس و خواسیان لێکرا، لەبواری وزە و بواری دیكەدا، ئەم سەردانە روداوێکی مێژووییە کە سرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا هاتە کوردستان، دیدارەکە زۆر دۆستانە و بە سوود تێپەڕی لەگەڵ جەنابی سەرۆك بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، هەردوولا بە دیدارەکە خۆشحاڵ و ئاسوودە بوون و ئەمە هەنگاوێکە بۆ گەشەدانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لە ئایندەدا".
K24
