له‌ نزیك سنووری سووریا بۆردومانی مه‌فره‌زه‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ كرا

له‌ نزیك سنووری سووریا بۆردومانی مه‌فره‌زه‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ كرا
له‌ نزیك ناوچه‌ی سحێلای هاوسنووری سووریا مەفرەزەیه‌کی پەکەکە لە لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه‌ بۆردومان كرا و به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 5 گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ كوژراون و یه‌كێكیشیان بریندار بووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه‌ له‌ فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ نزیك ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌ستیكه‌وتوون، شه‌وان چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ مه‌فره‌زه‌ و بۆسه‌یان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌ هاتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌ قاچاغ بێنه‌ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مشه‌و له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كه‌وه‌ بۆردومان كراوون.

تا ئێستا هیچ لایه‌نێك له‌ باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانییه‌وه‌ زانیاری بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ و هێرشه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

هاوكات سه‌رچاوه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ هیچ زانیارییه‌كیان رانه‌گه‌یاندووه‌.
Top