مەسرور بارزانی: خواست و ئیرادەمان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی زۆر بەهێزە
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی پێویست دەربارەی یاسای چاکسازی کرا و چەخت لە سەر گرنگیی ئامادەکردنی یاساکە و ناردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان کرایەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە گرنگیی ئەنجامدانی چاکسازی کرد کە تەوەرێکی گرنگی هێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.
لەمبارەیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رای گەیاند: ”خواست و ئیرادەمان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی زۆر بەهێزە و بە هاوکاریی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی دەدەین. ئامانجی چاکسازییش بەدیهێنانی دادپەروەی و بەدامەزراوەییکردنی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانە و پرۆسەی چاکسازیش دەبێ لە خزمەتی بەرژەوەندیی گشتی و زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت“.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە گفتوگۆی زیاتر دەربارەی پڕۆژەیاساکە بکرێت و کۆبوونەوەکان لەمبارەیەوە بەردەوام دەبن تا گەڵاڵەکردنی رەشنووسی کۆتایی و ناردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان. پرۆسەی چاکسازیش بە جۆرێک دەبێت کە دادەپەوەری لە بەرچاو دەگیرێت و مووچەخۆری شایستە، ماف و شایستە داراییەکانی بەپێی یاسا و رێنماییەکان پارێزراو دەبێت.
باسنيوز
