له ڕانیه دوو کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیر کران
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/10/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان و دوای بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر چەند ڕووداوێکی دزی لە ڕانیە، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لەدوای چاودێری و بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکان دوو کەسیان بەگومانی ئەنجامدانی ئەو دزییانە بە بڕیاری دادوەر دەستگیر کرد".
باس له‌وه‌ش كراوه، یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه تەمەنی لە سەرووی 18 ساڵە و ئەوەی دیكه‌یان لە خوار 18 ساڵه، هەردووکیان لە ڕەگەزی نێرن، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە، كه ماتۆرسکیلێكیان لە بەردەم پارکی (دەروازە)ى ڕانیه دزیوه، هه‌روه‌ها دزییان لە دووکانێکی چاککردنەوەی ماتۆرسکیل كردووه.
پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، هەردووکیان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
باسنيوز
