وەزیری دەرەوەی رووسیا سەردانی هەولێر دەکات

وەزیری دەرەوەی رووسیا سەردانی هەولێر دەکات
وەزیری دەرەوەی کۆماری رووسیای فیدڕال سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرکردایەتیی کوردستان کۆ دەبیێەوە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 7-10-2019، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە بەغدا.

سێرگی لاڤرۆڤ لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی عێراق تاوتوێی بارودۆخ و کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەماهەنگیی نێوان بەغدا و مۆسکۆ لە بواری رووبەڕووبوونەوەی تیرۆ، کرد و پاشان لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ محەمەدعەلی حەکیم ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی خستە روو.

دوای بەغدا، سێرگی لاڤرۆڤ سەردانی هەولیر دەکات و لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان، کۆ دەبێتەوە.

لاڤرۆڤ لە کۆبوونەوەکانیدا لە هەولێر، تاوتوێی پەیوەندییەکانی رووسیا و هەرێمی کوردستان و بارودۆخی ناوچەکە، دەکات.












باسنيوز
Top