پاسێكی قوتابییانى پەیمانگهی تەكنیكیی دووكان بە 21 سەرنشینەوە وەرگەڕا
سیروان لالە سەرحەد، قایمقامی شارۆچکەی دووکان ڕایگەیاند: "كهمێك پێش ئێستا (یهكشهممه 6/10/2019)، پاسێكی قوتابییانى پەیمانگهی تەكنیكیی دووكان بە 21 سەرنشینەوە لە نزیک شارۆچکەی سورداش وەرگەڕاوە".
گوتیشی: "ھێزەکانی پۆلیسی ھاتوچۆ و ئەمبوڵانسی فریاکەوتون چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە خۆشبەختانە تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی مردن تۆمار نەکراوە".
قایمقامی شارۆچکەی دووکان ئاماژەی بەوەش دا، بریندارەکان دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتنی 24 کاتژمێریی نزیک شارەدێی پیرەمەگروون کراون، ئەوەشی برینەکەی قورس بێ، ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی دەکرێت.
بهپێى زانیارییهكان، كچه قوتابییهك كه بههۆى ڕووداوهكهوه بریندار بوو، كهمێك پێش ئێستا گیانى لهدهست داوه.
باسنیوز
